عیراق وەڵامی نەخشەرێگاكەی فەرەنسا دەداتەوە


نەتەوە  |   19:23:17 2017-12-02  |   (2,356) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی عیراق وەڵامی نەخشە رێگاكەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەداتەوە.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاند:" ناكۆكییەكانمان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، ناكۆكی ناوخۆی عیراقەو سەرباری دەستخۆشیمان بۆ ھەر ھەوڵێكی دەرەكی لەپێناو چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی كە بەھۆی ریفراندۆمەكەی ھەرێمەوە سەریھەڵداوە، بەڵام كێشەكانمان لەگەڵ ھەرێم بە دانیشتن و گفتوگۆی دوو قۆڵی چارەسەر دەكرێت".


ناوبراو لەدرێژەی لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم)، ئاژەی بە ھەوڵەكەی سەرۆكی فەرەنسا و نەخشەرێگا چوار خاڵییەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا كردو وتی: ھەندێ وڵات دەیانەوێ كەشێكی لەبار بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان و چارەسەركردنی كێشەكان بڕەخسێنن، بەجۆرێك كە یەكپارچەیی خاكی عیراق بپارێزێت و لەگەڵ دەستوریشدا یەكبگرێتەوە.


سەعد حەدیسی وێڕای ستایشكردنی دەستپێخەرییەكەی سەرۆكی فەرەنسا، وتیشی:"حكومەتی عیراق چاوەڕوانی ھەڵوێستی ھەرێمە، كە بە فەرمی دان بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی بنێت و پابەندبوونیشی بەو بڕیارە رابگەیەنێت.
 

















زۆرترین بینراوەکان