وێنە: ببینە توڕنا دوای چەند ساڵێک چی لێهاتووە لەگەڵ خانەوادە راستەقینەکەیدا دەرکەوتووە.


نەتەوە  |   21:34:40 2017-12-01  |   (2,773) جار خوێندراوەتەوە

بەرەن گوگلیدز منداڵە پاڵەوانەکەی درامای دایک پاش ماوەیەکی زۆر لە کۆتاییهاتنی دراماکەی جارێکی تر دەردەکەوێتەوە.
A+    A-


بەرەن کە لە درامای دایکدا رۆڵی توڕنا یان مەلەک-ی بەرجەستە دەکرد، بە یەکێک لە بەهێزترین ئەکتەرە منداڵەکانی تورکیا هەژمار دەکرێت.

 

پاش درامای دایک ئێستا لە فیلمێکی سینەماییدا بەناوی ( مانگ و هەنگوین)ەوە رۆڵ دەگێڕێت.

 

بەرەن گوگلیدز لە ساڵی 2009 لەدایکبووەو تەمەنی 8 ساڵەو لەساڵی 2014ەوە دەستیکردووە بەکاری هونەریی، ئێستا لە قۆناغی سەرەتایی دەخوێنێت و بەهۆی رۆڵ گێڕانەکەیەوە لە درامای (دایک)دا و تواناکانی لە بواری نواندندا، ساڵی رابردوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری منداڵی تورکیای پێ بەخشرا لەفێستیڤاڵی خەڵاتەکانی (پەپولەی زێرین)دا.

 

لەنوێترین دەرکەوتینیشیدا لەگەڵ کەسوکارە راستەقینەکەیدا چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە کە ئاماژەکانی گەورەبوونی پێوە دەرکەوتووە.

 

















زۆرترین بینراوەکان