ئەم ئێوارەیە تیروپشکی مۆندیالی 2018 رادەکێشرێت


نەتەوە  |   16:15:23 2017-12-01  |   (225) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئێوارە تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2018 ی روسیا رادەکێشرێت و ھەڵبژاردە بەشدارەکان بەسەر 8 کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن.
A+    A-


بڕیارەی کاتژمێر 6 ئێوارەی  ئەمڕۆ ھەینی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2018 رابکێشرێت و تیروپشکەکەش لە ھۆڵی ئاھەنگەکانی کۆشکی کرملین‌ کە و ھۆڵەکەش شەش ھەزار کەس دەگرێت، بە بەشداریی چەندین کەسایەتی و دەزگای میدیایی بەرێوەبچێت.

 

رێوڕەسمەلە بۆ سەرجەم جیھان پەخش دەکرێت و چەناڵی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتیش لەسەر تۆڕی یوتیوب راستەوخۆ دەیگوازێتەوە.

 

گاری لینیکەر، ئەستێرەی پێشووی ئینگلیزی و خانمە رۆژنامەنووسی وەرزشی روسی (ماریا کۆماندنایا) رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەبەن.

 

هەروەک بڕیاریشە لە رێوڕەسمەکەدا ھەریەکە لە میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی و لۆران بلانی فەرەنسی و فابیۆ کاناڤارۆی ئیتاڵی و دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوایی و چەندین ئەستێرەی دیکەش بەشداریی بکەن.

 

وەک هەمیشەش 32 ھەڵبژاردە بەشدارەکە بەسەر 8 کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن و جگە لە ھەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا، رێگا نادرێت دوو ھەڵبژاردەی ھیچ کیشوەرێک لە کۆمەڵەیەکدا کۆبکرێنەوە.

 

ئەو 32 ھەڵبژاردەیەی بۆ مۆندیال سەرکەوتوون بەسەر 4 ئاستدا دابەشکراون و ئاستی یەکەم سەرکردایەتیی ھەر 8 کۆمەڵە دەکەن و روسیای رێکخەریش لە کۆمەڵەی یەکەمدا یاریی دەکات.

 

ئاستی یەکەم :

 

روسیا، ئەڵمانیا، بەرازیل، پرتوگال، ئەرژەنتین، بەلژیکا، پۆڵەندا، فەرەنسا.

 

ئاستی دووەم:

ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلتەرا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئۆرۆگوای، کرواتیا.

 

ئاستی سێیەم:

دانیمارک، ئایسلەندا، کۆستاریکا، سوید، تونس، میسر، سەنیگال، ئێران.

 

ئاستی چوارەم:

سڕبیا، نەیجیریا، ئوسترالیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشوور، سعودیە.

 

یارییەکانی مۆندیالی روسیا رۆژی 2018/14/6 دەستپێدەکەن و رۆژی 2018/7/15 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەڕێوەدەچێت.

















زۆرترین بینراوەکان