وادەیەكی نوێ بۆ كۆتایی هاتنی دونیا ئاشكرا كرا


نەتەوە  |   12:32:37 2017-12-01  |   (3,172) جار خوێندراوەتەوە

كۆمەڵێك زانای گەردووناسی دوابەدوای چەندین حسابات كە لەم دواییانە ئەنجامیاندابوو، توانیان بەرواری پێكداكێشانی مانگ بە زەوی دیاری بكەن.
A+    A-

 

بەپێی ماڵپەری (لینتارۆ)ی ڕوسی، زانایان ڕایانگەیاندووە، بەپێی ئەو حسابانەی كردوویانە زەوی و مانگ دوای 65 ملیار ساڵی دیكە بەریەك دەكەون، ئاماژەشیان بەوەكرد، ئەم ڕووداوە كاتێك ڕوودەدات ئەگەر خۆر "مانگ و زەوی" قوتنەدا.


ئەوەش خراوەتەڕوو، "هۆكاری سەرەكی پێكدادانەكە بۆ هێواشبوونەوەی سوڕی مانگ بە دەوری خولگەكەی خۆی دەگەڕێتەوە، ئەم خاوبوونەوەیە وردە وردە دەبێتەهۆی دەرچوونی مانگ لە خولگەكەی خۆی و تاوەكو لە كۆتاییدا بەرەو زەوی دەچێت و پێیدا دەدات".


رونیشكراوەتەوە، "مانگ بە نزیكەی 27 ڕۆژ سوڕێكی تەواو بە دەوری خولگەی خۆیدا دەدات، لەو ماوەیەشدا بەسەر زەویدا دەڕوانێت، كە ئەویش بە 24 كاتژمێر بە دەوری خولەگەی خۆیدا دەسوڕێتەوە.


ئاماژەشیان بەوەكردووە بەردەوام ساڵانە مانگ 4 سانتیمەتر لە زەوی دووردەكەوێتەوە، هێما بۆ ئەوەشكراوە، دوای ملیاران ساڵ، ئەگەری هەیە خۆر قەبارەكەی چەند هێندە گەورەتر ببێت و بەهۆیەشەوە چەندین هەسارەی دیكەی وەك مانگ و عەتار و زوهرە قوتبدات.

















زۆرترین بینراوەکان