بەوێنە.. تایبەتمەندیییەكی نوێ بۆ ئینستاگرام زیاد دەكرێت


نەتەوە  |   11:24:09 2017-12-01  |   (348) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەكی نوێ و سەرنجڕاكێشیان بۆ ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە زیاد كرد.
A+    A-

 

میدیا تەكنۆلۆژییە جیھانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی دووبارە بڵاوكردنەوەی پۆستەكان (Repost)یان بۆ تۆڕەكەیان زیاد كردووە، كە پێشبینی دەكرێت بەشێكی زۆری بەكارھێنەرانی ئینستاگرام، ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بەكار بھێنن.


بەپێی تایبەتمەندییەكە لەمەودوا كاتێك ھاوڕێیەكت وێنەیەكی خۆی و لەگەڵ تۆدا بڵاوكردەوە،  ئەگەر وێنەیەكت بەلاوە جوان بوو، دەتوانی بە تایبەتمەندیی (Repost)، لە ئینستاگرامەكەی خۆشتدا بڵاوی بكەیتەوە.


بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرام، پێویستە پڕۆگرامەكە لەنێو مۆبایلەكەتدا، نوێ (Update) بكەیتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان