ته‌ندروستى ئامارى فه‌رمى تووشبووانی ئایدز راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   14:22:10 2017-11-30  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای کردووە کە  لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی ئایدز لە نێو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوەو روونیشیدەکاتەوە کە تائێستا پشکینین بۆ نزیکەی 400 هەزار کەس کراوەو دەرکەوتووە لە هەولێر زۆرترین تووشبووی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە".
A+    A-


لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە2017/11/30 د.خاڵس قادر وتەبێژو بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی دواڕۆژ-ی راگەیاندووە کە بەپێی سەرجەم پشکنینەکان لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی ئایدز لە نێو هاووڵاتیانی هەرێمدا تۆمارنەکراوەو وتیشی: هەوڵە جیهانییەکان سەرکەوتووبوون لە بەرەنگاربوونەوەی کارای نەخۆشیی ئایدز لە جیهان و پێشتگیریی و کەمبوونەوەی بەردەوامی ژمارەی تووشبووی نوێ و مردن بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە.

 

دەشڵێت: "لە هەرێمی کوردستاندا تائێستا رێژەی نەخۆشییەکە زۆر نزمە لە ۳۰ ساڵی رابڕدوودا تەنیا ۲٦ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە نێو هاووڵاتیانی هەرێمدا تۆمارکراوە کە پێنج کەس بەو نەخۆشییە مردوون، 16 کەسیشیان چارەسەر وەردەگرن و هەموویان تەندروستیان باشە و هەر سێ مانگ جارێک پشکنینی دەوریی و هۆشیاریان پێدەدرێت".

 

روونیشیکردۆتەوە کە "لەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، پشکنینی نەخۆشی ئایدز بۆ نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس کراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لەنێو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە".

 

لەبارەی ریزبەندیی نەخۆشییەکەش لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، ئاماژەی بەوەداوە کە "لەساڵی 1986ەوە تا ساڵی 2017 تەنیا 26 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون کە 18 یان لەرەگەزی نێرو هەشتیان لە رەگەزی مێ بوون، کە لەهەولێر 14 کەس تووشی ئایدز بوون کە یەکەم شاری هەرێمە و دوای ئەویش سلێمانییە کە 7 کەسە و دواتریش 5 کەس لە دهۆک تووشی نەخۆشییەکە بوون.

 

خاڵس قادر ئەوەشی رونکردۆتەوە کە لە هەرێمی کوردستان ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون، دەستبەجێ رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، تائێستاش 26 هاووڵاتی بیانی تووشی نەخۆشییەکە بوون یان هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

















زۆرترین بینراوەکان