بۆ خانمان: دەبێت ماوەی نێوان دووجار دووگیانبوون چەند بخایەنێت؟


نەتەوە  |   13:39:25 2017-11-29  |   (421) جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە بەساڵاچوان ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە تازە هاوسەرگیریی دەکەن و پێیان دەڵێن "واباشترە منداڵەکانتان پێکەوە گەورەببن" تا هانیان بدەن لە ماوەیەکی کەمدا منداڵی زۆر بخەنەوە.
A+    A-


بەڵام توێژینەوەیەکی نوێی سەنتەری پاراستنی نەخۆشی و خۆپاراستن لە "ئەتلەنتا" ناڕاستی ئەم وتەیەی سەلماندووەو بەوپێیە ئەگەر بەلایەنی کەمەوە ماوەی دوو ساڵ لە نێوان ماوەی دوو منداڵبووندا نەبێت، بەرێژەی 50٪ ئەگەری خستنەوەی منداڵێکی گۆشەگیری لێ دەکەوێتەوە.

 

هەروەها توێژینەوەکە دەڵێت: بە هەمان شێوە ئەگەر ماوەی نێوان دوو دووگیان بوونی خانمان 4 ساڵ یان زیاتر بێت، ئەوا هەمان مەترسیی هەیە.

 

لەشی دایک پێویستی بە ساڵ و نیوێکە تا بەتەواوەتی ئامادە دەبێتەوە بۆ خستنەوەی منداڵێکی تەندروست.

 

توێژینەوەکەش پشت بە زانیاریی بەرواری لە دایکبوونی کۆمەڵێک منداڵ دەبەستێت کە 356 یان گۆشەگیرن و 600 یان کێشەیان هەیە لە گەشەو 524 یان تەندروستییان باشە.

















زۆرترین بینراوەکان