دەزانیت جی لەپشت رۆیشتنی نێیمارەوە بوو پاریس سان جێرمان؟


نەتەوە  |   12:04:57 2017-11-29  |   (123) جار خوێندراوەتەوە

هێشتاش لە نێوان لایەنگرانی بەرشەو هەوادارانی خودی نێیمار دا سیلڤا-ی بەرازیلیدا ئەو پرسیارە وەک مەتەڵ ماوەتەوە کە بۆچی نێیمار بەرشەی بەجێهێشت و چووە یانەی سان جێرمان و کێ و چ هۆکارێک لەپشت ئەو رۆیشتنە کتوپڕەوە بوو؟
A+    A-

 

لەوبارەیەوە پێگەی دۆن بالۆن وەڵامی ئەو نهێنییەی چنگ کەوتووەو بڵاوی کردۆتەوە کە ھۆکاری سەرەکی رۆشتنی نێیمار داسیلڤا بۆ یانەی پاریس، ریاڵ مەدرید بووە ، ریاڵ و نێیمار لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە سەرەتا نێیمار بارسا جێبھێڵێت و دواتر پەیوەندیی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات نەک یەکسەر لە بارسێلۆناوە بێتە ئەو یانەیە.

 

 لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیش باوکی نێیمار دەڵێت: کەس نازانێت سبەی لە تۆپی پێ چی روودەدات ، لە تۆپی پێ دڵنیایی نییە کە یاریزان لە تیپێک بمێنێتەوە.

 

دەشڵێت: نێیمار بۆندێکی درێژخایەنی لەگەڵ پاریس ھەیە، بەڵام ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە تا کۆتایی لەو یانەیە بمێنێتەوە. 

















زۆرترین بینراوەکان