خانمان بەم جۆرە پشكنین بۆ مەمكتان بكەن


نەتەوە  |   21:08:41 2017-11-27  |   (250) جار خوێندراوەتەوە

دەركەوتنی گرێ‌ یاخود هەر ئازارو نارەحەتییەك لە مەمكدا نابێت ببێتە هۆكاری دوودڵی لەبەر ئەوەی زۆربەی حاڵەتەكان لە جۆری شێرپەنجە نین، ئەگەر بێت و شێرپەنجە بێت و زوو دەست نیشان بكرێت ئەوا دەتوانرێت بە شێوەیەكی زۆرباش و گونجاو چارەسەر بكرێت.
A+    A-

      
هەنگاوەكانی خود پشكنین دەرفەتێكی زۆر ئاسانە بۆ خانمان  بۆ زوو دەستنیشانكردن و هەستكردن بە هەر گۆرانكاریەك لە مەمكدا، بۆیە پێویستە ڕەچاوی  ئەم خاڵانە بكرێت لەكاتی ئەنجامدانیدا كە زۆر گرنگە ئەوانیش:
    
-  دوای ١٠ ڕۆژ لە سوری مانگانە مەمكی خۆت بپشكنە چونكە بێ‌ ئازار و بێ‌ گرێ‌ ترە. 
-  بە  لەپی دەستت بیپشكنە نەك بەسەری پەنجەت.
- هەموو جارێك ئەم پشكنینە لەهەمان شوێن و هەمان ڕۆژ و بەهەمان شێوە دوبارە بكەرەوە تاوەكو بەراوردی بكەی بە مانگی پێشوو.
- لەهەموی گرنگتر ئەوەیە كە مەمكی خۆت بناسیت و شارەزایی ببیت، چونكە هەر بەم شێوەیە ئاگاداری گۆران كاری یەكان دەبیت . 
- ئەگەر گۆڕانكارییەكت هەست پێ‌ كرد ئەوە پێویست ناكات بشڵەژێیت چونكە لە١٠ گرێدا  ٨ تاوەكو ٩ گرێیان‌ بێ‌ زەرەر و زیانن.


هەنگاوەكانی خودپشكنین بریتین لە:

هەنگاوی یەكەم:
- لەبەردەم ئاوێنەدا سەیری مەمكەكانت بكە كاتێ دەستت بە تەنیشتەوەن بە ڕێكی بۆ خوارەوە.  
- سەیری شێوەو  قەبارەو ڕەنگی بكە و بزانە شێوەیان هەر وەك جارانە یان گۆڕاون.
- هیچ  شێوانێك یان چرچی و چاڵ بوونێك یاخود دەرچونێك لە مەمكەكانتدا هەیە، هەردووكیان هەر وەكو جاران وەك یەكن ئەگەر ئەو گۆڕانانە هەبوون با دكتۆری تایبەت مەند بتبینێت.
- ئاگاداری گۆی مەمكت بە لە هەر چوونە ژوورەوە یان گۆڕان لە شێوە و شێوازی سووربونەوە، هەبوونی خوران و هەستیاری ئەمانەش پێویستیان بە پشكنین هەیە.

هەنگاوی دووەم:
هەمان خاڵەكانی هەنگاوی یەكەم دووبارە بكەرەوە تەنها ئەم جارە دەستەكانت بەرز بكەرەوە بۆ سەر سەرت.

هەنگاوی سێهەم: 
پێش ئەوەی لە هەنگاوەكانی بەردەم ئاوێنە ببیتەوە پێویستە سەرنجی هەر جۆرە ئاوێك یان شلەیەك بدەیت كە لە گۆی مەمكتەوە دێتە دەرەوە بزانە ڕەنگی چۆنە ( بێ ڕەنگ، شیری، سەوز، زەرد، خوێن، قاوەیی).

هەنگاوی چوارەم:
بە پاڵ كەوتنەوە خۆت بپشكنە و دەستەكانت بەكار بهێنە بۆ پشكنین، دەستی ڕاست مەمكی چەپ و دەستی چەپ مەمكی ڕاستتی پێ بپشكنە لەگەڵ ژێر باڵەكانت بۆ بوونی هەر گرێیەك،پێویستە پشكنینەكە وەكو ئاڕاستەی میلی كاتژمێر بێت لەخاڵی سەرەتاوە كە دەست پێ دەكەیت بگەیتەوە هەمان خاڵ لە كۆتاییدا.

هەموو مەمك لە دەرەوە بۆ ناوەوە بپشكنە لەگەڵ پشت گۆی مەمك و دەست پێ بكە بە سوكی و پاشان بە قوڵی تا هەست بە ئێسكی پەراسوت دەكەیت، ئەگەر هاتوو هەستت بە هەر گرێیەك كرد با پزیشكی پسپۆڕی تایبەتمەند بتبینێت.

















زۆرترین بینراوەکان