رۆناڵدۆش دەچێتە پاریس سانجێرمان


نەتەوە  |   18:50:38 2017-11-24  |   (352) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بێزاربوونی لە یانە شاهانەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەنیازی جێهێشتنی یانە شاهانەکەی ئیسپانیایەو پاریس سانجێرمانیش دەیەوێت چەند یاریزانێک بدات بەو یانەیە لەبەرامبەر رۆناڵدۆدا.
A+    A-


پێگەی دۆن باڵۆن بڵاوی کردۆتەوە کە گومان لەوەدا نەماوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید بێزاربووەو لە میرکاتۆی ھاوینە ریزی یانە شاھانەکە بەجێ دەهێڵێت.

 

هەرچی یانەی پاریس سان جێرمانیشە بەرنامەیەکی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ داناوە، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەش، چەند یاریزانێک دەدات بە ریاڵ لە بەرامبەر بەدەستھێنانی کریستیانۆدا بۆ ئەوەی بە کەمترین پارە بیکڕێت و کێشەی دارایی بۆ دروست نەبێت.

 

هەرچی ناسر خڵێفی سەرۆکی یانە فەرەنسییەکەشە بەرنامەی ئەوەی داناوە کە یانەکەی زۆر لەئێستا بەھێزتر بکات و بیکاتە گەورەترین و بەھێزترین یانەی جیھان، هەروەک ھەوڵێکیش دەدات نێیمار و کریستیانۆ و مباپی پێکەوە لە تیپەکەیدا کۆبکاتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان