پێش یارییەکەی مەلەگە زەینەدین زێدان چی دەڵێت؟


نەتەوە  |   17:23:06 2017-11-24  |   (111) جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا تایبەت بە یارییەکەی ریاڵ و مەلەگە کۆمەڵێک زانیاریی درکاند.
A+    A-


سەرەتا زێدان لەبارەی هەڵسەنگاندنییەوە بۆ یانەی مەلەگە رایگەیاند کە شایەنی ئەوە نییە لەو پلەیەی ریزبەنیدا بێت و وتی: ئەوان تیپێکی زۆر باشن و لە سێ یاری رابردووشیاندا دوو یارییان بردۆتەوەو  پێیوابوو کە ریاڵ یارییەکی قورسی لەپێشەو وتیشی: "ئەگەر بمانەوێت بردنەوە تۆماربکەین دەبێت زۆر باش یاریی بکەین". 

 

لەبارەی بەیڵیشەوە ئاماژەی بەوەکرد کە بەیڵ زۆر بەھێزو خێرایەو بەردەوام کاردەکات تا بە خێرایی بگەڕێتەوەو پێی باشبوو کە بمێنێتەوە.

 

لەبارەی دواکەوتنی ریاڵیش لە بەرشە بە جیاوازیی 10 خاڵ زێدان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە یاریی تۆپی پێیەو پێکانیش بەشێکە لەم یارییە، من بەرپرسم لە ئەنجامەکان و ئێمە ھەموومان بڕوامان وایە کە دەتوانین بگەڕێینەوە. 

 سەبارەت بە ئەسینسیۆ-ش زێدان رای وابوو کە ناوبراو ھەندێک پشکنینی کردووەو باشترە 3 بۆ 4 رۆژێک پشووبدات و دوای ئەوە دەست بە راھێنان بکاتەوە. 

 

لەبارەی مێشێلی راھێنەری مەلەگەشەوە جەختیکردەوە کە ئەو راھێنەرێکی زۆر باشەو کاری گەورەشی کردووە وەک یاریزان و وەک راھێنەریش.

















زۆرترین بینراوەکان