كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەباشترین یاریزان دەستنیشانكرا 


نەتەوە  |   14:51:11 2017-11-24  |   (109) جار خوێندراوەتەوە

كرسیتیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەك باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.
A+    A-


دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەكەیدا دوو گۆڵی تۆماركرد و گۆڵێكیشی دروستكرد، هاوكاریی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئاپۆیلی قوبرسی، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی رۆناڵدۆ وەك باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولەكە دەستنیشابكرێت.


هاوكات لە دەنگدانەكەدا كە لەلایەن هاندەران و رۆژنامەڤانانەوە دەدرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەجیاوازییەكی زۆر پێش نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان كەوت و بە 43% دەنگەكان وەك باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
 

















زۆرترین بینراوەکان