سزای نۆ ساڵ زیندان بەسر ڕۆبینهۆی بەرازیلیدا سەپا


نەتەوە  |   10:30:02 2017-11-24  |   (188) جار خوێندراوەتەوە

لەلایەن دادگایەكی ئیتاڵیاوە ڕۆبینهۆی یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە تاوانی دەستدرێژی سێكسی بە نۆ ساڵ زیندانی سزا درا.
A+    A-

 

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بی بی سی، دادگایەكی ئیتاڵیا سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەر ڕۆبینهۆ و پێنج یاریزانی دیكەی بەڕازیلدا سەپاند بەتاوانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی تەمەن ٢٢ ساڵی ئەلبانی.


بڕیارەكەی دادگا دوای ئەوە دێت، كە پێشتر ڕۆبینهۆ و پێنج یاریزانی دیكەی بەڕازیل تۆمەتباركران بە دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی تەمەن ٢٢ ساڵ لە یانەیەكی شەوانە لە شاری میلان لە ساڵی ٢٠١٣دا.


هەرچەندە ڕۆبینهۆ لە بەردەم دادگادا ئامادە نەبووە لەكاتی بڕیارەكەدا، بەڵام پارێزەرەكەی ڕایگەیاندووە كە بێتاوانە و جێبەجێكردنی سزاكەش تا دوای تێهەڵچوونەوە دەوەستێت.


لای خۆشیەوە ڕۆبینهۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وتوویەتی: پێشتر دژی تۆمەتەكان بەرگریم لە خۆم كردووە، دووپاتمكردووەتەوە كە بەشدار نەبووم لە دەستدرێژییە سێكسییەدا.


جێی باسە ڕۆبینهۆی تەمەن ٣٣ ساڵ پێشتر بۆ هەریەكە لە یانەكانی سانتۆسی بەرازیلی، ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، مانچستر سیتی ئینگلیزی، ئەی سی میلانی ئیتاڵی، گوانژو ئێڤەرگراندی چینی یاری كردووە و ئێستاش لە یانەی ئەتڵەتیكۆ مینیرۆی بەڕازیلی یاری دەكات.
 

















زۆرترین بینراوەکان