کەش و هەوای سبەی هەینی


نەتەوە  |   11:00:35 2017-11-23  |   (875) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی‌و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەش‌و هەوای سبەی هەینی 2017/11/24 راگەیاند.
A+    A-

 

بەگوێرەی خشتەیەک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/11/23 ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویکردۆتەوە، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەش‌و هەواو پلەکانی گەرمی‌و خێرایی باو مەودای بینین لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستاندا بۆ سبەینێ خستۆتەڕوو.

 

بەپێی خشتەکە ئاسمانی هەولێرو دهۆک لەنێوان نیمچە هەورو پەڵە هەوردا دەبێت و لەناوچە بەرزو شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و لە سنووری هەولێر ئەگەری باران و ئەگەرێکی کەمیش بۆ بارینی بەفر هەیە لە سلێمانی و کەرکوکیش ئاسمان نیمچە هەورو پەڵە هەور دەبێت.

 

سەبارەت بە پێشبینییەکانیش بۆ پلەکانی گەرما، بەرزترین پلە لە کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 13 پلە دەبێت‌و نزمترین پلەش لە دهۆک تۆمار دەکرێت کە 3  پلە دەبێت.

 

خیرایی (با)ش لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و کەرکوک (5 - 15)  بەڵام لە دهۆک (5-10) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

 

  مەودای بینینیش لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و کەرکوک  (9 - 10) کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە دهۆک (8-10) کیلۆمەتر دەبێت‌.

 

















زۆرترین بینراوەکان