وێنە: کازم ساهیر بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەوادەرەکانی تووشی شۆک کردەوە


نەتەوە  |   10:45:51 2017-11-23  |   (141) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بە بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی کازم ساهیر لەبەرنامەیەکدا کە  لەگەڵ کچێکدا، دەرکەوتبوو و ئەو دەرکەوتنەی هەرای نایەوە، کازم جارێکی تر بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەک  هەوادارەکانی تووشی شۆک دەکاتەوە
A+    A-


لەوبارەیەوە کازم ساهیر لە ڕێی بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی لەگەڵ دوو برایدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویکردۆتەوە، جارێکی تر هەوادارەکانی تووشی شۆک دەکاتەوە.

 

هەوادارەکانی بە بینی ئەم وێنەیەی براکانی کازم ساهر سەریان لەو لێکنەچوونەیان سوڕماوە، چونکە بینیان هیچ لێکچوونێک لەنێوان کازم ساهیر و براکانیداو تەنانەت دوو براکەشیدا لەگەڵ یەکتریدا  نییە .

 

کازم لەسەر وێنەکە نووسیوێتی "کازم ساهیرو براکانی، خێزانە ساهیرییەکە".

 

 شایەنی بیرهێنانەوەیە پێش ماوەیەک وێنەیەکی کازم ساهیر لەگەڵ کچێک هەرای نایەوە لەکاتی تۆمارکردنی بەرنامەی "زە ڤۆیس کیدز"دا.

















زۆرترین بینراوەکان