وادەیەكی نوێ بۆ داشكردنی موچەی خانەنشینان دیاریدەكرێت


نەتەوە  |   21:10:09 2017-11-22  |   (7,839) جار خوێندراوەتەوە

دارایی دەنگۆیەك لەبارەی دواكەوتنی موچەی خانەنیشیان بۆ مانگی داهاتوو رەتدەكاتەوەو لەوەزارەتی داراییش ئاشكرا دەكرێت، هەفتەی داهاتوو وادەی دابەشكردنی رادەگەیەنرێت.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، موچەی مانگی رابردووی خانەنیشنیان رۆژی 4ی تشرینی یەكەم دابەشكراوەو ماوەی هەفتەیەكی خایاندووە، بەوپێیەش ماوەی (50) رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی خانەنشینان تێپەڕدەبێت، تائێستاش وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی بڵاونەكردۆتەوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچە خانەنشینان دوابكەوێت.


هاوكات ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردۆتەوە،"دواكەوتنی موچەی خانەنشینان تاوەكو مانگی (12) هیچ بنەمایەكی نییە، هەموو كارەكانی تایبەت بەدابەشكردنی موچەی خانەنشینان تەواو بووەو هەر پارەی پێویست لەبەردەستدابێت دابەشكردنەكەی رادەگەیەنرێت".


ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەگەرى هەیە هەفتەی داهاتوو رابگەیەندرێت".


لای خۆشیەوە، عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی رایگەیاند: لەهیچ شوێنێكی فەرمییەوە پێمان ڕانەگەیەندراوە موچەی خانەنشینان دەكەوێتە مانگی یەكەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشیان لەهەولێر پێیان ڕاگەیاندووین موچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت، بەڵام وادەكەی دیار نییە.


وتیشی"ئێمە لیستی موچەو خەمڵاندنی پارەكەمان رەوانەی دارایی كردووەو لەبانكەكانە".
 

















زۆرترین بینراوەکان