دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەستپێدەكات


نەتەوە  |   20:22:12 2017-11-22  |   (18,321) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەستپێبكات.
A+    A-


بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (گەلی كوردستان)ی زمانحاڵی یەكێتیی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاوبكاتەوە و بەم پێیەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەكرێت.
بە پێی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاودەكاتەوە و وەك یەكەم وەزارەتیش، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێدەدرێت.


سەڕەڕای پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و كەمكردنەوەی فەرمانبەران بۆ كەمتر لە نیوە، كە ماوەی دوو ساڵە گوزەرانی فەرمانبەرانی خراپتر كردووە، ئەو نیومووچەیەش لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت و لەئێستادا، كە لە كۆتایی مانگی 11 نزیك دەبینەوە، بەڵام نیومووچەی مانگی 9 دابەشنەكراوە.


پێشتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كە بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی 9 دابەشدەكرێت و وتی، "هەركاتێك نەتوانن مووچە دابەش بكەن بەڕوونی بە هاوڵاتیانی دەڵێین".
 

















زۆرترین بینراوەکان