دەرماڵەی هاتووچۆی مامۆستایان خەرج دەكرێتەوە


نەتەوە  |   16:29:22 2017-11-22  |   (4,285) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای دەكات موچەی مانگی ئەیلولی بەشێك لەمامۆستایان كەمدەكات، جێگری سەرۆكی یەكێتیەكەش تەئكیددەكاتەوە كەمكردنەوەكەش بەهۆی ئەژماركردنی دەرماڵەی هاتووچۆوەیە و بەپێی سیستمی پاشەكەوتیش لەكاتی زیادكردنی موچەدا رێژەی لێبڕینەكەی زیاد دەبێت.
A+    A-

 

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاند:  لەگەڵ موچەی مانگی ئەیلولدا دەرماڵەی هاتووچۆ بۆ مامۆستایانی ناوشار و دەرەوەی شار دەبەسترێت، بەڵام بەهۆی ئەژماركردنی ئەو دەرماڵە و سیستمی پاشكەوتی موچەوە وادەكات موچەی بەشێك لەمامۆستایان بەراورد بە مانگی تەمووز و ئاب كەم بكرێتەوە كە دەرماڵەی هاتووچۆی لەسەر دانانرێت.

 

ناوبراو لە درێژی لێدوانەکەی بٶ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاشكراشیكرد، ئەو مامۆستایانە كاتێك دەرماڵەكەیان بۆ دەبەسترێت لەبری زیادكردن بەهۆی ئەو سیستمی پاشكەوتەوە موچەیان كەدەمبێتەوە.

 

روونیشكردەوە، ئەو دەرماڵەیەی بۆ مامۆستایانی ناو شار دەبەسترێت بڕەكەی 20هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شار بڕەكەی 50هەزار دینارە، بەڵام زیادكردن و ئەژماركردنی ئەو دەرماڵەیە هیچ گۆڕانكارییەك دروست ناكات كە لەبەرژەوەندی مامۆستایان بێت تائەو كاتەی سیستمی پاشكەوتی موچە بە یەكجاری هەڵدەوەشێتەوە.

 

ساڵانە لەمانگی تەمووز و ئابدا دەرماڵەی هاتووچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت و دواتر لەموچەی مانگی ئەیلولەوە دەبەسترێتەوە.

 

















زۆرترین بینراوەکان