ئەم بەشەی جەستەی ژنێك نرخەكەی ملیۆنان دۆلارە


نەتەوە  |   16:23:59 2017-11-21  |   (459) جار خوێندراوەتەوە

هەندێك جار توانا ناوازەكانی مرۆڤ دەبنە سەرچاوەیەكی داهات بۆی و بەهۆیانەوە دەتوانن ببن بە خاوەنی سامانێكی زۆر، یەك لەوانە خانمێكی بەریتانیە.
A+    A-

دیانا كۆكس كە لە كارگەیەكی بەناوبانگی بەریتانی كاردەكات، نرخی لووتی واتە توانای بۆنكردنی بە هەشت ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.


ئەو خانمە تەنها بە بۆنكردن پەنیری باش لە خراپ جیا دەكاتەوە و خاوەنی كارگەكە ساڵانە 25 هەزار پاوەن بۆ پارێزگاری لە لوتی ئەو كارمەندەی خەرج دەكات.


دیانا باس لەوەدەكات زۆر ئاگای لە لوت و توانای بۆنكردنیەتی و خۆی لە نەخۆشی دەپارێزێت، چوون سەرچاوەی سەرەكی داهاتەكەیەتی و بەشێك لە ناوبانگی كارگەكەش بۆ لوتی ئەو دەگەڕێتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان