ئەوەی پیاوان دەبێت لە بارەی ئەندامی نێرینەوە بیزانن


نەتەوە  |   19:37:16 2017-11-20  |   (1,995) جار خوێندراوەتەوە

كەم نین ئەو پیاوانەی نیگەرانن لە قەوبارەی ئەندامی نێرینەیان و هەندێكیشیان پشت ئەستور بە چەند ریكلامێك، هەوڵ دەدەن بە چەندین رێگەی دەستكار قەبارەكەی بكەن، بەڵام ئایا ئەمە سودبەخشە بۆیان و دەیانگەیەنێتە ئەنجام؟
A+    A-

پسپۆرانی بواری پزیشكی لەو بڕوایەدان لە دوای وەستانی تەمەنی گەشەی مرۆڤ ئەستەمە بە رێگەی سروشتی یان دەرمان و نەشتەرگەری قەبارەی ئەندامی نێرینە زیاد بكرێت و لەئەگەرێكی وەهاشدا زیانەكانی لە سودەكەی زیاترن و رەنگە هەرگیز كەسەكە نەتوانێت قەرەبووی بكاتەوە.


یەكێك لەو هۆكارانەی كە پیاوان واهەست دەكەن قەبارەی ئەندامی نێرینەیان بچوكە، بەراوردكردنی خۆیانە لەگەڵ ئەستێرەی فیلمە رووتەكان ئەمەش هەڵەیەکی كوشندەیە، چوون زۆربەی ئەو فیلمانە دروست كراون و ئەستێرەكانیان بەتایبەتی بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژێردراون و نابێت كەس خۆی لەگەڵ ئەوان بەراورد بكات.


خاڵێكی تر بریتیە لەوەی كە كەسەكە لە رووی زانستیەوە رۆشنبیری و زانیاری پێویستی لەسەر ئەندامی جەستەی خۆی و ژنان نییە و لەو رووە پسپۆڕان باس لەوەدەكەن، بەشی ناوەوەی ئەندامی زاوزێی خانمان لە حاڵەتی وروژان، درێژیەكەی لە نێوان 5 بۆ 9 سانتیمەتردایە و ئەگەر هەر پیاوێك لە كاتی "رەپ بوون" درێژی ئەندامی نێرینەی لە نێوان 9 بۆ 15 سانتیمەتر بێت ئەوا سروشتیە و ئەوەش دەخرێتەڕوو كە ئەگەر درێژی ئەندامی نێرینەی پیاوان لەوە زیاتر بێت، دەبێت هۆی ئازارگەیاندن بە هاوسەرەكەی.

 

سەبارەت بە پێش وەستانی گەشەی جەستەی مرۆڤ، ئەگەر دایکوباوکان یان خود کەسەکە خۆی هەستی کرد ئەندامی نێرینەی بچوکە، لەو دۆخەدا دەکرێت، بچێتە لای پزیکشک و بە رێگەی چەند دەرمانێکی هۆرمونی، لەو کێشەیە رزگاری ببێت.

















زۆرترین بینراوەکان