وادەی بەخشینی پێڵاوی ئاڵتونی ئاشکرا بوو


نەتەوە  |   17:38:46 2017-11-20  |   (125) جار خوێندراوەتەوە

وەک باشترین گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا خەڵاتی ئەمساڵی پێڵاوی زێڕین بە میسی دەبەخشرێت و وادەی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکەش ئاشکرا کرا.
A+    A-


بڕیارە رۆژی ھەینی سەعات 3:15 ی پاشنیوەڕۆ رۆژنامەی مارکای ئەرجەنتینی خەڵاتی "پێڵاوی ئاڵتونی" بە لێۆنێل میسی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی یانەی بارسا ببەخشێت.

 

خەڵاتی "پێڵاوی ئاڵتونی" ساڵانە بە باشترین گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دەبەخشرێت و ئەمساڵیش میسی بە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ بۆ جاری چوارەم ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.

 

 ئەوەی جێی ئاماژەیە میسی وەرزی 2016-2017 توانیی 37  گۆڵ بکات و بە باشترین گۆڵکاری لالیگا دیاریکرا.

















زۆرترین بینراوەکان