نوسینگەی‌ عەبادی‌ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   14:55:44 2017-11-20  |   (1,564) جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق لەڕاگەیەنراوێكی‌ بەپەلەدا پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ڕاگەیەنراوەكەی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ڕادەگەیەنێت، سەبارەت بەنادەستوری‌ وەسفكردنی‌ پرۆسەی‌ ڕیفراندۆم لەباشوری‌ كوردستان.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20/11/2017 لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، خۆشحاڵین بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نادەستووری بوونی ڕیفراندۆمی هەرێمەوە.

 

ئەمەش دوای ئەوە هات، كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی فەرمانیکرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "ڕیفراندۆم نادەستوورییە".

 

دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە، کە لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدرا"، جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە "ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە".

 

















زۆرترین بینراوەکان