دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەبارەی ڕیفراندۆمەكەی هەرێم دا


نەتەوە  |   11:08:54 2017-11-20  |   (895) جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی فەرمانیكرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان و دەڵێت ڕیفراندۆم نادەستوورییە.
A+    A-

 

دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە، "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە، كە لە هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەنجامدرا".


جەخت لەسەر ئەوەشكراوەتەوە "ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە".

 

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجامدرا، دواتریش حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دژی هەرێم دەرکرد و هێزە عێراقییەکان گەڕانەوە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها دوای مانگێک حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم.

 

















زۆرترین بینراوەکان