شانۆ وێنەی دایكی بڵاودەكاتەوە


نەتەوە  |   10:48:05 2017-11-20  |   (972) جار خوێندراوەتەوە

شانۆ بەكر فەرەج خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئێن ئارتی دوو وێنەیەكی دایكی بڵاودەكاتەوەو هەوادارانی بە شۆخ و شەنگی دایكی سەرسام دەكات.
A+    A-

 

شانۆ لەهەماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێكەڵكێشی وێنەیەكی خۆی و دایكیەتی و لەگەڵ وێنەكەش نوسیویەتی: "ئەمرۆ رۆژێكی جوانە لە ڕۆژ ژمێری ساڵدا، چونكە خودا دایكێكی جوانی بۆ من دروست كرد، ڕۆژ بوونت پیرۆز دایكی جوانم بە هیوام تەمەنت پڕ بێت لە جوانی، خودا دایكی هەموو لایەك بپارێزە، ئەوانەی دایكیشیان لە دەست داوە لەو دنیا شوێنیان بەهەشتی بەرین بێت".


لای خۆشیانەوە هەوادارانی ئەو خانمە پێشكەشكارە سەرسامی خۆیان بە شۆخ و شەنگی دایكی دەربڕیوە و هیوای تەمەن درێژی بۆ هەردوكیان دەخوازن.


جێی باسە، شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایكبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە.

 


 

















زۆرترین بینراوەکان