ئە‌گە‌ر ژنان لەکاتی دووگیانیدا ئە‌مانە‌ نەخۆن چی روودەدات؟


نەتەوە  |   19:31:38 2017-11-19  |   (275) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر لەمنداڵدانی دایكەوە دەستپێدەكات، ئەگەر دایكەكە میوەو سەوزەی پێویست نەخوات‌و هەروەک ئەو پسپۆڕانەی توێژینەوەکەیان ئامادە کردووە چەند رێنماییەکیان ئاراستەی ژنانی دووگیان کردووە.
A+    A-

 

لەتوێژینەوەیەكی نوێدا كە لەزانكۆی (University of British Columbia) ئەنجامدراوە، شارەزایان دەریاخستووە كە كەمیی ڤیتامین (A) بەهۆی نەخواردنی میوەو سەوزەی پێویستەوە لەلایەن دایكانەوە، مەترسیی تووشبوونی منداڵ بەنەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاد دەكات.

 

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەگەر ڤیتامین (A) تاڕادەیەک کەمیش بێت، ئەوا بەرهەمهێنانی پڕۆتینێك لەجەستەدا زیاد دەكات كە خانەكانی مێشك دەكوژێت‌و ئەو جۆرە نەخۆشییە دروستدەكات.

 

ڤیتامین (A) بەگشتی لەپرتەقاڵ‌و میوە زەردەكان‌و سەوزەكاندا هەیە وەك:  "گێزەر، قەیسی ، بیبەری زەردو سەوزە گەڵاپانەكان.

 

ئەم ڤیتامینە بەهەمان شێوە لەخۆراكەكانی وەك جگەرو هێلكەو بەرهەمە شیرییەكانیشدا هەیە.

















زۆرترین بینراوەکان