بزانە باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشی شەكرە چییە؟


نەتەوە  |   10:11:52 2017-11-19  |   (277) جار خوێندراوەتەوە

تائێستا لێكۆڵینەوەكان بەدەیان سودی سەرسوڕهێنەری لیمۆیان بۆ تەندروستی مرۆڤ و پاراستنی لەنەخۆشییەكانی ئەم سەردەمە، سەلماندووە، لەدوایین توێژینەوەشدا دەركەوتوە كەلیمۆ بەبەستوویی بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە و وەرەم.
A+    A-

 

توێژەران ئاماژە بەوەدەكەن، بوونی فلافۆنۆید لەنێو ئاوی لیمۆدا كەدژەئۆكسانە، بەسودە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی، ئەوەش سودێكی زۆرتری دەبێت ئەگەر بیبەستێت.


ئەوەشخراوەتەڕوو، توێكڵی لیمۆش سودی زۆری ھەیە ئەگەر بخورێت یان لەخەڵاتە بدرێت، دەبێتە ھۆی بەھێزكردنی بەرگری مرۆڤ و ئاساییكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ و رێگری لەگەشەكردنی شێرپەنجە.


ھاوكات دەتپارێزێت لەبەكتریا و میكرۆب، ئەوەی جێی باسە لیمۆ ڤیتامین سی تێدایە ئەوەش دەیكاتە باشترین بۆ لەناوبردنی پاشماوە ژەھراوییەكان و دەركردنی لەلەش.


توێژەران پەیوەندیی گرنگی نەخۆشی شێرپەنجە و لیمۆیان ئاشكراكردوە كەلەتوانایدایە خانە شێرپەنجەییەكان تێكبشكێنێت، بەتایبەت ١٢جۆری شێرپەنجەی وەك كۆڵۆن و پرۆستات و سییەكان و پەنكریاس.
 

















زۆرترین بینراوەکان