حەیدەر عەبادی كارتی دەنگدانی وەرگرت


نەتەوە  |   21:24:35 2017-11-18  |   (856) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێچەوانەی ئەوەی سیاسییەكان قسەی لەبارەوە دەكەن هەڵبژاردنەكان لە كات و ساتی دەستوری خۆیدا ئەنجام دەدرێت، چونكە ئەنجومەنی وەزیرانی كات و ساتی هەڵبژاردنەكانی دیاریكردووە.
A+    A-

 

رۆژی شەممە 18/11/2017 حەیدەر عەبادی لە میانی وەرگرتنی كارتی تایبەت بە دەنگدان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری بەغدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ كارتی تایبەت بە دەنگدانم وەرگرت و داوا لە هاووڵاتیان دەكەم سەردانی بنكەكانی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بكەن و بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن".


ناوبراو لە میانی وتەكانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، وڵات بە ئاڕاستەی ڕاستەقینەی خۆیدا هەنگاو دەنێت و دوای كۆتایی هاتنی داعش، هەڵمەتی دژایەتیكردنی گەندەڵی دەست پێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە یەكخستنی هەوڵی هەموولایەكە بۆ ئەوەی لەناوی بەرن هەروەك چۆن داعشیان لەناوبرد.


هێمای بۆ ئەوەشكرد، بە پێچەوانەی ئەوەی سیاسییەكان قسەی لەبارەوە دەكەن هەڵبژاردنەكان لە كات و ساتی دەستوری خۆیدا ئەنجام دەدرێت، چونكە ئەنجومەنی وەزیرانی كات و ساتی هەڵبژاردنەكانی دیاریكردووە.


جێی باسە ڕۆژی ٢٢ی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕۆژی ١٢ی ئایاری ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازكرد.
 

















زۆرترین بینراوەکان