رۆژی یەكشەممە كۆتایی دنیایە؟


نەتەوە  |   15:18:57 2017-11-18  |   (2,626) جار خوێندراوەتەوە

نوسەرێك پێی وایە بەم نزیكانە كۆتایی بە زەوی دێت، ئەوەش لە ئەنجامی بەریەككەوتنی لەگەڵ هەسارەیەك، فەلەكناسێكیش ئەو رایە رەتدەكاتەوە و دەڵێت: هەارەیەكی بەو جۆرە بوونی نییە.
A+    A-

 

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی‌ لە زاری دەیڤید مید نووسەری‌ كتێبی‌ 'Planet X – The 2017 Arrival' بڵاویكردۆتەوە: رۆژی یەكشەممە 2017/11/19 هەسارە‌ نادیارەكە خۆی‌ دەكێشێت بە گۆی‌ زەویدا.


دەیڤید مید پێیوایە كە هەسارەی‌ نیبیرۆ كە بە هەسارەی‌ X یش ناسراوە، ەر گۆی‌ زەوی دەكەوێت.


ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە بەهۆیەوە زنجیرەیەك بوومەلەرزەی‌ زۆر بەهێز لە سەر گۆی‌ زەوی‌ روودەدەن و رەنگە ببێتەهۆی‌ گۆی‌ زەوی‌ لەناوبەرێت.


پێشتر مید پێشبینی‌ كردبوو لە مانگی ئەیلولدا پێكدادان لەگەڵ‌ زەویدا رووبدات و بۆ پشتڕاستكردنەوەی‌ بۆچوونەكەی‌ پشتی‌ بە ئایەتەكانی‌ كتێبی‌ پیرۆز بەست، بەڵام ئێستا باس لەوە دەكات كە لەو بەروارە دڵنیایە و لەسەر هەرەمەكانی‌ جیزە ئاماژەی‌ پێدراوە.


لای‌ خۆیەوە دكتۆر دەیڤید مۆریسۆن زانای‌ فەلەكی‌ لە سەنتەری‌ لێكۆڵینەوە ناسا رایگەیاند كە گەر ئەو هەسارەیە هاتبێتە كۆمەڵەی‌ خۆرەوە، دەبێتەهۆی‌ وەستانی‌ هەموو هەسارەكان و لادانی‌ مانگ لە خولگەی‌ زەوی‌، ئەوەشی‌ خستەڕوو كە ئەو هەسارەیە بوونی‌ نییە.
 

















زۆرترین بینراوەکان