ئەمساڵ بەراورد بە پار بارانی زیاتر دەبارێت


نەتەوە  |   20:41:16 2017-11-17  |   (471) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی له‌باره‌ی باران بارینه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێده‌چێت ئه‌مساڵ به ‌به‌راورد به ‌ساڵی رابردوو برێكی زیاتر باران ببارێت.
A+    A-


فازیل ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووە: به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌ی کە له‌به‌رده‌ستدان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مساڵ باران بارین به ‌به‌راورد به ‌ساڵی رابردوو باشتر و زیاتر ده‌بێت.

 

وتیشی: "پێشبینیكراوه‌ ئه‌مساڵ هێڵێكی ناوه‌ندی له‌نێوان "نینۆ"و "نینا" هه‌بێت و به‌مه‌ش پێشبینیده‌كرێت بڕێكی باش باران ببارێت به‌ به‌راود به ‌ساڵی رابردوو، چونكه‌ ساڵی پار هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ راگه‌یه‌ندرا کە وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕێكی كه‌متر بارانیان لێ ده‌بارێت به ‌به‌راورد به ‌ساڵی 2015".

 

لە لێدوانەکەیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەشی روونكردۆته‌وه‌ کە " نینا، بارێكی كه‌شو هه‌وایه‌و زانایان ناویان ناوه‌، به‌گوێره‌ی دابه‌شبوونی پله‌كانی گه‌رمای سه‌ر زه‌ریا، ساڵانه‌ پێشبینی نینا یان نینۆ ده‌كرێت و هه‌رساڵێك پێشبینی نینا كرا، ئه‌وا ئه‌و ساڵه‌ بڕی باران بارین به ‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ‌وڵاتی میسرو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری زیاد ده‌بێت" .

 

وتیشی: "نینۆ، به‌هه‌مان شێوه‌ بارێكی كه‌شوهه‌وایه‌و ساڵانه‌ له ‌سه‌ره‌تای پایزدا به ‌گوێره‌ی دابه‌شبوونی پله‌كانی گه‌رمای سه‌ر زه‌ریا پێشبینی بڕی باران بارین ده‌كرێت و هه‌رساڵێك پێشبینی نینۆ بكرێت، ئه‌وا باران بارین له ‌كوردستان و عیراق و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد ده‌بێت".

















زۆرترین بینراوەکان