بۆ ئەوانەی ئارەزووی وێنەی سێلفی دەکەن


نەتەوە  |   18:39:22 2017-11-17  |   (216) جار خوێندراوەتەوە

داهێنەرێکی ژاپۆنی لە داهێنانێکیدا کاری لەسەر ئامێرێک کردووە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی وێنەی سێلفی دەکەن بە بەکارهێنانی دارێکی درێژ و لەبەر تانەی خەڵک ناتوانن بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەش قۆڵێکی درێژی دروست کردووە کە دەتوانێت مۆبایلەکە بگرێت.
A+    A-

هەندێک کەس پێدەچێت ئارەزووی وێنەگرتن بن بە ڕێگای داری سێلفی، بەڵام لەبەر تانەی خەڵک ناتوانن ئەو دارە بەکاربێنن. بۆ ئەو مەبەستە داهێنەرێکی ژاپۆنی هەستاوە بە دروستکردنی قۆڵێکی درێژ هاوشێوەی قۆڵی ئاسایی کەسەکە بۆ ئەوەی وێنەی سێڵفی پێ بگیرێت.


سەرەتا داهێنەرەکە لە ڕێگای دوو دەستی دەستکردەوە دەستی بە کارەکەی کردووە، پاشان هاتووە داری سێلفی لەسەر دەستەکان مۆنتاژ کردوەو تاقی کردۆتەوە. هەر بەوەشەوە نەوەستاوە کراسێکی قۆڵ درێژیشی بۆ ئەومەبەستە دیزاین کردووە.

 

قۆڵی سێڵفی داهێنەرە ژاپۆنییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەوە و سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بەڵام داهێنەرە ژاپۆنیەکە تا ئێستا بیری لە بەرهەمێنانی وبە بازاڕکردنی نەکردۆتەوە.

 

















زۆرترین بینراوەکان