ئەمشەو هەفتەی 12ی لالیگا دەستپێدەکاتەوە


نەتەوە  |   17:15:38 2017-11-17  |   (110) جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو هەفتەیەکی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوەو سبەی شەممەش یاریی دێربی مەدرید ئەنجام دەدرێت.
A+    A-


بڕیارە کاتژمێر 11 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر کاروانی یارییەکانی هەفتەی 12ی لالیگا بە یارییەکی یانەی جیرۆنا دەستپێبکاتەوە کە میوانداریی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەکات.

 

جێی ئاماژەیە جیرۆنا لە 11 یاریدا توانیوێتی 15 خاڵ کۆبکاتەوەو ریاڵ سۆسیدادیش خاوەنی 17 خاڵە.

 

هەروەها بڕیاریشە سبەی شەممە، چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوە بچێت کە تێیدا بەرشە دەبێتە میوانی لیگانێس و سێڤییاش میوانداریی سێلتاڤیگۆ دەکات، هەروەک لە یاریی دێربی- ی پایتەختیشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشوازیی لە ریاڵ مەدرید دەکات.

 

خشتە و کاتی یارییەکانی هەفتەی 12ی لالیگاش بەم جۆرە داڕێژراوەتەوە:

 

هەینی:

جیرۆنا × سێلتاڤیگۆ  کاتژمێر (11)ی شەو.

 

شەممە:

خیتافی × ئەلاڤێس کاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆ.

لیگانێس × بەرشلۆنە کاتژمێر (6:15)ی سەرلەئێوارە.

سێڤییا × سێلتاڤیگۆ کاتژمێر(8:30) شەو.

ئەتلەتیکۆ مەدرید × ریاڵ مەدرید کاتژمێر (10:45)ی شەو.

 

یەکشەممە:

مەلەگا × لاکۆرۆنیا کاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ

ئیسپانیۆڵ × ڤالێنسیا کاتژمێر (6:15)ی سەرلەئێوارە.

لاس پاڵماس × لیڤانتی کاتژمێر (8:30)ی شەو.

ئەتلەتیک بلباو × ڤیاریاڵ  کاتژمێر (10:45)ی شەو.

 

دووشەممە:

ئیبار × ریاڵ بیتس

 

ریزبەندی

1-  بەرشلۆنە 31 خاڵ.

2-  ڤالێنسیا 27 خاڵ.

3-  ریاڵ مەدرید 23 خاڵ.

4-  ئەتلەتیکۆ مەدرید 23 خاڵ.

5-  ڤیاریاڵ 20 خاڵ.

 

















زۆرترین بینراوەکان