لەپەخشتی راستەوخۆدا داوای هاوسەرگیری لە شەیما قاسم دەكریت


نەتەوە  |   10:06:39 2017-11-17  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

شەیما قاسم شاجوانی پێشووی عێراق و میدیاكار لە پەخشی راستەوخۆی بەرنامەكەیدا كەسێك داوای هاوسەرگیری لێدەكات.
A+    A-


شەیما كە پارساڵ نازناوی شاجوانی عێراقی بەدەستهێنا لە كاتی پێشكەشكردنی بەرنامەكەی لە رادیۆی ئەردیۆ، كە بەشێوەی راستەوخۆ لە فەیسبوك پەخشدەكرا، گەنجێكی عەرەب پەیوەندی بە بەرنامەكە دەكات و داوای هاوسەرگیری لێی دەكات و هاوكات داوای ناونیشانی ماڵەكەیانی لێدەكات.


لە وڵامدا شەیما پێی دەڵێت، كە نایەوێت هاوسەرگیری بكات و گەنجەكە بێ هیوا دەكات.


جێی باسە، شەیما قاسم خوێندكاری بەشی كارگێری و ئابۆری بوو پاش بوون بە شاجوانی عێراق لەگەڵ خانەوادەكەی شاری كەركۆك بەجێدێڵن و لە ئێستادا لە بەغدای پایتەخت ژیان بەسەر دەبەن، ناوبراو لە رادیوی ئەریدو و كەناڵی شەرقیە كاری پێشكەشكاری دەكات.
 

















زۆرترین بینراوەکان