بە نرخی زمانێک دوو زمان فێربن


نەتەوە  |   14:15:33 2017-11-16  |   (1,281) جار خوێندراوەتەوە

ئەکادیمیایەک لە سلێمانی خولێکی پرۆفێشناڵی چڕ و پڕ دەکاتەوە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و تورکی.
A+    A-

هارمۆنی ئەکادێمی بەنیازە کۆرسێکی پرۆفێشناڵی چڕ و پڕ بکاتەوە بۆ فێرکردنی زمانەکانی ئینگلیزی و تورکی.

 

ژێنەر شاهۆ، بەڕێوبەری ئەکادیمیاکە رایگەیاند: "کۆرسەکەمان جیاوازە لەهەموو ئەو کۆرسانەی تا ئێستا لە کوردستان کراونەتەوە، بەوپێیەی ئێمە مەنهەجێکی ئەمریکی سەرکەوتوو بەکاردەهێنین و کارەکانمان لەژێر چاودێری ئەکادیمی زانکۆی ئەمریکی (North American) دایە."

 

شاهۆ ئەوەشی خستەڕوو کە کۆرسەکە بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە 5 رۆژ وانە دەڵێنەوە.

 

بەپێی لێدوانەکانی شاهۆ، مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی جیهانی وانەکانی زمانی تورکی و ئینگلیزی دەڵێنەوە. هاوکات خوێندکار دوای تەواوکردنی کۆرسەکە ئاستێکی باش دەبڕێت و دەتوانێت بە هەریەکێک لەو دوو زمانە قسەبکات.

 

سەبارەت بە نرخی کۆرسەکەش، شاهۆ گوتی: "نرخی کۆرسەکە 450 دۆلارە. راستە رەنگە ئەم بڕە پارەیە هەندێک زۆر بێت بۆ ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆ، بەڵام ئێمە لە بری یەک زمان دوو زمان فێردەکەین لەبەرامبەردا و کوالیتی خوێندن لای ئێمە زۆر بەرزە."

 

ئەو کەسانەی خوازیارن بەشداری لەم خولەدا بکەن، پێویستە ئەم فۆرمەی لای خوارەوە پڕ بکەنەوە:

 

 

















زۆرترین بینراوەکان