لە ئەمڕۆوە پارەی‌ كارمەندانی‌ گرێبەستی‌ كۆمسیۆن دابەشدەكرێت


نەتەوە  |   12:13:57 2017-11-16  |   (9,068) جار خوێندراوەتەوە

پارەی كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆن لەپارێزگای هەڵەبجە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت، هاوكات بڕیارە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گرێبەستەكان پارەكە وەربگرن، هەفتەی‌ داهاتوش بەشێكی‌ دیكەی‌ كارمەندان پارەكەیان پێدەدرێت.
A+    A-

 

بەپێی‌ ئەو زانیاریانەی لەفەرمانگەی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمەوە دراون، دابەشكردنی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن لەپارێزگای هەڵەبجە دەستی پێكردوەو ئەمڕۆش تەواوی كارمەندان پارەكەیان پێدەدرێت.


لەو زانیاریانەی‌ دەستكەوتون ئاماژە بەوەشكراوە، دابەشكردنی پارە لەئەمڕۆدا تەنها پارێزگای هەڵەبجەی گرتۆتەوەو نزیكەی هەزار كارمەندی گرێبەست بەچاودێری سندوق و یاسایی و لۆجستی لێی سودمەند دەبن و بڕی پارەكەش 120 هەزار دینارە.


سەبارەت بەپارەی كارمەندانی دیكەو ئەوانەشی كاری گواستنەوەی سندوقەكانیان كردوە، زانیاریەكان باس لەوەدەكەن، چەند ڕێكارێكی ئیداریی ماوەو لەسەرەتای دەستپێكی دەوام لەهەفتەی داهاتودا كەڕۆژی دووشەممە دەكات پارەی ئەوانیش دابەشدەكرێت.
 

















زۆرترین بینراوەکان