ماچە دەمەكەی هێلی لۆڤ هەرای نایەوە


نەتەوە  |   12:09:17 2017-11-15  |   (1,324) جار خوێندراوەتەوە

لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەڤیدیۆی ماچی دەمی هێڵی لۆڤ بڵاوكراوەتەوە، كەتێیدا باڵندەیەك ماچ دەكات و پێ دەڵێت: خۆشە؟.
A+    A-

 

لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە، كە بەشێوەیەكی بەرچاو سەرنجی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانەی بەلای خۆیدا راكێشاوە و تێیدا هێڵی لۆڤ خانمە گۆرانی بێژی بەناوبانگی كورد لەگەڵ توتییەك ماچی دەم دەگۆڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ماچی دەكات، پرسیار ئاراستەی ئەو باڵندە دەكات و دەڵێت: خۆشە؟.


دوای سەیر كردنی ئەو گرتە ڤیدیۆیە زۆربەی هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندە ئەو دیمەنەیان لا ئاسایی بووە، بەڵام هەندێك لەهەوادارانی رەخنەی ئەوەیان گرتووە، كە نابێت ئەو جۆرە گرتانە بڵاوبكاتەوە.


جێی باسە، هێڵی لۆڤ كە خەڵكی باشوری كوردستانە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی زیاتر لە یەك ملیۆن فاڵۆوەرە، لەئێستا بەهۆی كردنەوەی ساڵۆنێكی جوانكاری لەشاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات، بەڵام پێشتر لە دەرەوەی كوردستان ژیاوە.


 

 

Helly & coco❤️ #hellyluv

A post shared by HellyLuv ♡ (@slay.hellyluv) on Nov 12, 2017 at 7:51am PST

















زۆرترین بینراوەکان