تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووك زیاد كرا


نەتەوە  |   11:49:58 2017-11-14  |   (191) جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای فەیسبووك، تایبەتمەندییەكی نوێی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەیی، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووك)یش زیاد كرد.
A+    A-

 

ڕۆژی دووشەممە 13/11/2017، میدیا تەكنۆلۆژییە جیھانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، كە بەرپرسانی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووك، تایبەتمەندیی (Messenger Day)ی پڕۆگرامەكەیان لابردووە، لە بری ئەو تایبەتمەندییەش، تایبەتمەندیی (ستۆریس)ی فەیسبووكیان بۆ پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووك زیاد كردووە.


ئەو تایبەتمەندییە ھاوشێوەی تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات و ئینستاگرامە، كاتێك بەكارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووك وێنەیەكی خۆیانی تێدا بڵاودەكەنەوە، دوای 24 كاتژمێر بەشێوەیەكی خۆكاری وێنەكە دەسڕدرێتەوە، ھەروەھا ئەگەر لە ماسنجەری فەیسبووك وێنەكە لە ستۆریس بڵاوبكەنەوە، لە ستۆریسی فەیسبووكیش ھەمان وێنە پیشان دەدات.


جێی باسە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووك، لە ساڵی 2011دا كارا كرا، ئێستاش بەكارھێنەرێكی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، كۆمپانیای فەیسبووكیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەكێك لە باشترین پڕۆگرامەكانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
 

















زۆرترین بینراوەکان