هەڵگرتنی مۆبایل لە گیرفانی پێشەوە دەبێتە هۆی نەزۆکی؟


نەتەوە  |   18:58:20 2017-11-13  |   (121) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک ئاشکرابووە هەڵگرتنی مۆبایل لە گیرفانی پێشەوەی پانتۆڵ نابێتە هۆی نەزۆکی لە پیاواندا.
A+    A-

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە کە مۆبایل ھیچ زیانێکی ئەوتۆ بە سپێرمی پیاوان ناگەیەنێت و ناتوانێت تووشی نەزۆکییان بکات، چونکە ئەو تیشکە کارۆموگناتیسییەی لە مۆبایلەوە دەردەچێت لەجۆری شەپۆلی رادیۆییە و تواناکەی ئەوەندە نییە تا ببێتەجێی مەترسی بۆ پیاوان.


ھاوکات مۆبایل ھیچ شەپۆلێکی تیشکی ئێکس بڵاو ناکاتەوە و ئەوە تەنھا بیرۆکەی چەند کەسێکی نەشارەزایە و بەوشێوەیە خەڵکیان دەترساند، ھەروەھا لەکاتێکدا مۆبایل گەرم دەبێت مانای ئەوە نییە تیشکی ئێکسی لێوە دەردەچێت، بەڵکو تەنھا کارلێکی کیمیایی لە پاترییەکەدا روودەدات و ئەوەش دەبێتەھۆی گەرمبوونی.

















زۆرترین بینراوەکان