فەیسبوك خزمەتگوزاریەكی تایبەتی بە بوومەلەرزەكەی هەرێم كاراكردووە


نەتەوە  |   13:31:42 2017-11-13  |   (211) جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك خزمەتگوزاریەكی تایبەتی بۆ ئەو كەسانە خستووەتەكار كە بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردووی كوردستان و ناوچەكانی دەوروبەریەوە كاریگەربوون، تا بەكارهێنەران بتوانن هەواڵی سەلامەتیان بە هاوڕێ و كەسەكانیان بدەن.
A+    A-

 

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك خزمەتگوزاری (سەیفتی چێك)ی كاراكردووە و ناونیشانی (بومەلەرزەكەی هەڵەبجە، عێراق)ی بۆ بەكارهێناوە، بەكارهێنەرانی فەیسبوك دەتوانن لە ڕێگەیەوە یەكێك لە بژاردەكانی "من سەلامەتم" (Im safe)یان بژاردەی من ناگرێتەوە (Doesnt Apply to Me) هەڵبژێرن و كەسەكانیان ئاگاداربكەنەوە كە دوای بومەلەرزەكە سەلامەتن یاخود بەهۆی بومەلەرزەكەوە كاریگەر نەبوون.


هاوكات هەر كەسێك بژاردەی سەلامەتی هەڵبژێرێت، هاوڕێكانی فەیسبوكی بە وریاكەرەوەیەك ئاگاداردەكرێنەوە و ئەوانیش دەتوانن هەمان بژاردە هەڵبژێرنەوە.


لە خزمەتگوزاریەكەدا بەشی پشتگیری هەیە، كە بەكارهێنەرانی فەیسبوك لە ڕێگەیەوە دەتوانن داوای هاوكاری بكەن یاخود هاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە داوای هاوكاریان كردووە لە بەشێكی دیكەی خزمەتگوزاریەكەدا زانیاری و هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆی بومەلەرزەكە بڵاوكراوەتەوە.


خزمەتگوزاری سەیفتی چێكی فەیسبوك تایبەتە بەو كارەساتە مرۆیی و هێرشانەی كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان كاریگەردەبن و بۆ ماوەیەكی كاتی كارادەبێت.
 

 

















زۆرترین بینراوەکان