لەبارەی بوومەلەرزەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە


نەتەوە  |   01:11:23 2017-11-13  |   (517) جار خوێندراوەتەوە

بۆردی‌ جیۆلۆجی لە پەیمانگەی‌ كوردستان بۆ وزە لەئاگارینامەیەكدا دڵنیایی ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە ئەو دەنگۆیانەی‌ باس لە ئەگەری‌ روودانی‌ بومەلەرزەیەكی‌ دیكە دەكات دوورە لە راستییەوە.
A+    A-

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بە پێی زانستی‌ جیۆلۆجی تا ئێستا لە هەموو جیهان نەتوانراوە پێشبینی‌ روودانی‌ بومەلەرزە بكرێت". 


دەقی ئاگادارنامەكە:
ئاگاداریەك بۆ هاوڵاتیانی‌ كوردستان .
خەڵكی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە، كە ئەو دەنگۆیانەی‌ باس لە ئەگەری‌ روودانی‌ بومەلەرزەیەكی‌ دیكە دەكات لە كوردستان دوورە لە راستی‌، چونكە بە پێی زانستی‌ جیۆلۆجی تا ئێستا لە هەموو جیهان نەتوانراوە پێشبینی‌ روودانی‌ بومەلەرزە بكرێت و ئەوانەی‌ باسیش لە روودانی‌ بومەلەرزەیەكی‌ دیكە دەكەن دوورە لە راستی‌ و هیچ بنەمای‌ زانسیتی‌ نیە . 
ئەو رێژەیەی‌ كە باس لە 7.2 بە پێوەری‌ رێختەر ئەوا پێوەری‌ شوێنی‌ راستەوخۆی (Epicenter)  رودانی‌ بومەلەرزەكە و بە دووركەوتنەوە لە شوێنی‌ بومەلەرزەكە گوڕی بومەلەرزەكە كەمتر دەبێت، بێگومان گوڕی بومەلەرزەكە  لە شارەكانی‌ وەك سلێمانی‌ و هەولێر و دهۆك مەتر دەبێ .

















زۆرترین بینراوەکان