پارەی قەرەبووی بەشەخۆراك دابەشدەكرێت


نەتەوە  |   14:41:11 2016-01-12  |   (29,587) جار خوێندراوەتەوە

دابەشكردنی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان لە هەولێر بەردەوامە و بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوشەوە لە سۆران دەست بەدابەشكردنی بكرێت.
A+    A-

 

حسێن محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سۆران رایگەیاند، لەڕۆژی (دووشەممە)وە لەسەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشكردنی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان كراوە. رۆژانەش لە مەركەزەكانی دیكە دابەش دەكرێت.


وتیشی: "بۆ ناوچەی سۆران كە هەر چوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز لەخۆ دەگرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكە لە هەولێرەوە دەگات و دەست بە دابەشكردنی بڕی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان دەكەین، كە هەر هاووڵاتییەك بڕی 18 هەزار دینار وەردەگرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان