باجی فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەخرێتە سەر هاوڵاتیان


نەتەوە  |   14:28:48 2016-01-12  |   (3,366) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازە باجی زبڵ و خاشاک بخاتە سەر هاوڵاتیان بۆ کەمکردنەوەی خەرجیەکانی لەسەر حکومەت.
A+    A-

سەبارەت بە دانانی ئەو باجە لەسە هاوڵاتیان، سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە، "كە تا ئێستا بڕیارێكی فەرمی لەو جۆرەیان بۆ نەهاتووە، بەڵام دەڵێت كە مانگانە بڕێكی زۆری پارەی حكوومەت بۆ خاوێن كردنەوەی شاری هەولێر و كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكی ماڵان تەرخان دەكرێ‌ و كەلە ڕێگەی 6 كۆمپانیاوە بە وەكالەت ئەنجام دەدرێت و دەشڵێت كە بڕی خەرجی ئەو كارە لەسەر حكوومەت 2 ملیۆن دۆلارە".

 

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، "وەزارەتی شارەوانی لە هەموو لایەنەكانەوە بە نیازی پێداچوونەوەی باجی خۆیەتی بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی دەكات".

 

سەرۆکی شارەوانی هەوڵێر ئاماژەی بەوەکردووە، "گەر لە داهاتوودا ئەو بڕیارەش بدرێت، ئەوا بڕە پارەیەكی ڕەمزی لە ماڵان وەردەگیرێت مانگانە بەرامبەر بە كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكەكانیان، بەڵكوو زیاتر باجەكە دەخرێتە سەر دووكان و فرۆشگە و كۆمپانیاكان".

 

دانانی ئەم باجەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی سەختی دارایدا تێپەڕ دەبن و حکومەتی هەرێم موچەی ٤ مانگی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە.
















زۆرترین بینراوەکان