میسی دوای 50 رۆژی تر ئازاد دەبێت


نەتەوە  |   20:21:02 2017-11-11  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

تائێستا لیونێل میسی بۆندەکەی بە فەرمی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا نووێ نەکردۆتەوەو لەدوای 50 رۆژی دیکە ئازادە بۆ هەر کوێیەک بچێت.
A+    A-


بە پێی هەواڵێکی پێگەی سپۆرت-ی کەتەلۆنی لیۆنێل میسی تەنھا 50 رۆژی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا ماوە کە ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە لەوێ یاریی دەکات و رایگەیاندووە کە دوای ئەو 50 رۆژە ئیتر ھەر یانەیەک بیەوێت یان میسی خۆی ھەر یانەیەکی بوێت وەک یاریزانێکی ئازاد دەتوانێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات و میسی بە ویستی خۆی ھەر یانەیەکی بوێت دەتوانێت پەیوەندیی پێوە بکات.

 

لەبارەی یاسایی بوونی هەنگاوێکی لەو جۆرەشەوە ئەو پێگەیە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە تا ئێستا میسی بە شێوەیەکی فەرمی بۆندەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا نوێ نەکردۆتەوە، بۆیە ئەمە گەورەترین ھۆشدارییە بۆ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە کە ھەرچی زووە کاری نوێکردنەوەی بۆندەکەی میسی کۆتایی پێ بھێنێت.

















زۆرترین بینراوەکان