باجی سەر تەنکەری نەوتەکان کەم دەکرێتەوە


رۆزا بەیان  |   10:21:46 2016-01-12  |   (1,006) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی حكومه‌ت بڕیاری وەرگرتنی ١٠ هەزار دینار لە خاوەن تەنکەرە نەوتەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوریش دەڵێت " لەبەر بەرژەوەندی هەندێک خاوەن کۆمپانیا بووە".
A+    A-

د.عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری  لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا بە بڕیارێکی رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێم دەبوایە لە خاڵە سنورییەکان بڕی ١٠ هەزار دینار بۆ هەناردەکردنی تونێک سوتەمەنی لە خاوەن تەنکەرەکان وەربگیرایە، بەڵام حکومەتی هەریم ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی هەڵوەشآندۆتەوە".

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا لە بری ١٠ هەزار دینار، پێنج هەزار دینار لەو خاوەن تەنکەرانە وەردەگیرێت، بەمەش بڕی ٢٠ ملیۆن دینار لە داهاتی هەرێم کەم دەبێتەوە کە لە ئێستادا بە زیانێکی گەورە دادەنرێت.

 

ئاشکراشیکرد، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتەوە، بەکەمکردنەوەی باج لەبەر بەرژەوەندی ھەندێک لەخاوەن کۆمپانیاکان بووە.
















زۆرترین بینراوەکان