سوارێز ھەموو نهێنییەکانی درکاند


نەتەوە  |   16:30:31 2017-11-08  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرە ئۆرگواییەکەی یانەی بەرشەلۆنە لویس سوارێز، ھۆکاری خراپی ئاستی یاریکردنی لەم وەرزەدا ئاشکرا کردو هەموو نهێنییەکان دەدرکێنێت.
A+    A-


لە دیدارێکیدا لەگەڵ پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنیدا لویس سوارێز رایگەیاندووە کە زۆر قورسە یاریزان بتوانێت واز لە یاریکردن لە یانەی بەرشەلۆنە بھێنێت و هیوای ئەوەشی خواستووە کە بتوانێت لەوێ بەردەوام بێت و دەشڵێت: "بەدڵنیاییەوە ھیوادارم میسی لە یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بھێنێت، چونکە ئەو باشترینە لە مێژووی ئەو یانەیەداو ئاماژەش بەوە دەکات کە 600 یاریی میسی لەگەڵ بارساو 523 گۆڵ، ژمارەیەکە کە ھیچ یاریزانێک ناتوانێت تۆماری بکات، بۆیە پێیوایە  میسی بۆتە رەمزی یانەکە.

 

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا لەبارەی پەیوەندیی خۆی و میسی-یەوە دەڵێت: "پەیوەندیی من و میسی لە سەرەتادا ئاسایی بوو، بەڵام ئێستا پەیوەندیمان زۆر بەھێزەو وەک برا واین.

 

لەبارەی ڤالڤێردیی راهێنەریشەوە پێیوایە کە ڤالڤێردیی راھێنەرێکی گەورەو باشەو زۆر زیرەکەو لەبارەی کاریگەریی رۆیشتنی نێیماریشەوە دەڵێت: لەڕووی هونەرییەوە رۆیشتنی نێیمار وایکردووە کە وا پێویست بکات کە من زیاتر بجوڵێم و لەبارەی نهێنیی بوونی کێشەکانی ژووری خۆگۆڕینیشەوە، سوارێز دەڵێت: ھیچ کێشەیەک نییە لە ژووری خۆگۆرینداو ئەوەی بڵاودەکرێتەوە "درۆی رۆژنامەکانەوە".

 

سوارێز لەوەرزشەوە پەڕییەوە بۆ سیاسەت و دەڵێت بەدڵنیاییەوە کێشەی کەتەلۆنیا بەتایبەتی لە ژووری خۆگۆڕیندا باسی لێوەدەکرێت و وتیشی: من منداڵەکەم کەتەلۆنییە، بۆیە ئێمەش پشتگیریی ئەوە دەکەین کە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

 

ئەو ئەستێرەیەی بەرشە لەوڵامی ئەو هاندەرانەی یانەکەدا کە دەبرسن بۆچی خراپە؟ دەڵێت: منیش نازانم بۆچی، ئەم کێشەیە چییە، من ھەوڵی زۆر ئاسان لە دەست دەدەم، نازانم بۆچی وای لێھاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبم و دەجەنگم، بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە پێکان لە ئەژنۆیدا هەیەو وتی: رەتمکردۆتەوە لە ئێستادا نەشتەرگەریی بکەم و راشیگەیاندووە کە ئەو تەنھا ھێرش بەرنییە کە ھەل لەدەست بدات.

 

هەروەک ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە یاریەکەی ھەفتەی 12ی لالیگاو رایگەیاند کە ھیچ کێشەیەکی نییە و دەیەوێت گۆڵ تۆمار بکات.

 

سوود لە ئێس ئێن ئێن وەرگیراوە

















زۆرترین بینراوەکان