پێشنیازێکى نوێ بۆ دابەشکردنى موچە ئاشکرا دەبێت


نەتەوە  |   18:51:43 2016-01-11  |   (3,719) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازێکیان داوەتە حکومەت بۆ دابەشکردنى نیوەى موچەى فەرمانبەران بە دۆلار.
A+    A-

 

نەجیبە نەجیب، ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیازێکیان داوەتە حکومەتى عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى قەیرانى دارایی و داوایانکردووە، نیوەى موچەى فەرمانبەران بە دۆلار بدرێت.


ناوبراو ئاماژەى دا بەوەى، بەپێی پێشنیازەکە، ئەگەر موچەى فەرمانبەرێک 600 هەزار دینار بێت، ئەو 300 دۆلارى پێ دەدرێت و ئەوەى دەمێنێتەوە، بە دینار وەریدەگرێت.


ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق هەروەها وتى، لەگەڵ بانکى ناوەندى عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەکە دەکەن و هەوڵدەدەن بیکەنە بڕیار.
















زۆرترین بینراوەکان