وێنە... ماراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو


نەتەوە  |   16:52:52 2017-10-27  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

ماراسۆنێک لە شاری هەولێر بەبەشداریی هاووڵاتیانی هەرێم و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق و كارمەندانی كۆمپانیا بیانییەكان و كونسوڵی وڵاتان لە هەرێم بەڕێوەچوو.
A+    A-


ئەمڕۆ هەینی 2017/10/27 ماراسۆنێک لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو کە تێیدا نزیکەی 2500 کەس بەشداربوون و لەوبارەیەشەوە هێمن ئەسكەندەر ئەندامی دەستەی راگەیاندنی ماراسۆنەكە بە ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاندووە ماراسۆنی ئەمڕۆی هەولێر لەژێر دروشمی "رادەكەین بەرەو ئایندەیەكی گەش"ەوە بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن رێكخراوی هەولێر بۆ ماراسۆن و ئاشتییەوە رێكخراوە " .

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە کە ماراسۆنەكە لە دوو بەش پێكهاتبوو بەشی پێنج كیلۆمەتری بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی بەشداریان هەبووەو، زیاتر بۆ لایەنی تەرفیهی بووە، پێشبڕكێیەكە خەڵاتی لەسەر نەبووە بەڵکو تەنها بۆ ئارەزوومەندان بوو، بۆیە هەموو ئەوانەی ئارەزوویان لێبوو دەیانتوانی بەشداریی تێدا بكەن.

 

وتیشی: "بەشەكەی دیكە پێكهاتبوو لە 10 كیلۆمەتری بۆ ئەو كەسانەبوو كە یاریزانن و پێشتر ئامادەكارییان كردبوو. روونیشیکردۆتەوە کە بەشداربووان كە ژمارەیان 2500 كەس بوون پێكهاتبوون لە یاریزانانی یانەكانی كوردستان و ژمارەیەك یاریزان لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق، ژمارەیەك لە كارمەندانی كۆمپانیا بیانییەكان و كونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان، لەوانەش كونسوڵی هەنگاریا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا ".

 

هەروەک ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عیراق و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، ژمارەیەك یاریزانی دەرەوە كە ناوی خۆیان تۆماركردبوو نەیانتوانی بەشداریی ئەو ماراسۆنە بكەن، بەتایبەتی یاریزانانی وڵاتی ژاپۆن و كەنەدا و چەند وڵاتێكی ئەوروپی كە كۆی گشتییان 650 یاریزان بوون.

















زۆرترین بینراوەکان