بزانە نێیمار بۆ چەند یاریی راگیرا؟


نەتەوە  |   14:02:22 2017-10-27  |   (225) جار خوێندراوەتەوە

ئەو سزایەی بەسەر نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرماندا سەپێنراوە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی فەرەنساوە ئاشکراکرا.
A+    A-


پاش ئەوەی لەیاریی رابردووی یانەی پاریس سان جێرمانداو لەخولی فەرەنسادا بەرامبەر یانەی مارسیلیا  نێیمار بەكارتی سوور  لە یارییەكە کرایە دەرەوە، یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا بریاڕیدا بەهۆی ئەو كارتە سوورەوە نێیمار بۆ یارییەك رابگرێت، بەوەش ناوبراو ناتوانێت لە یاریی ئەمشەوی یانەكەیدا بەرامبەر یانەی نیس بەشداری بكات.

 

هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە کە ئەو یاریزانە بۆ دوو یاریی راگیراوە، بەڵام سزای راگرتنەكەی بۆ یاریی دووەم بەشێوەیەكی كاتی هەڵپەسێردراوەو لەكاتی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رەفتارانەدا ئەو سزایەشی بۆ زیندوو دەكرێـتەوە.

 

ئەم سزایەش دوای ئەوە دێت کە نێیمار لەكۆتا خولەكەكانی یاریی یانەكەیدا بەرامبەر مارسیلیا ، بەكارتی سوور کرایە دەرەوە. ئەگەرچی ناوبراو رەخنەی لە بڕیارەكە گرتووەو دەڵێت "كارتە سوورەکە زیادەڕەویی تێدابووەو دادپەروەرانە نەبووە" بە وتەی نێیمار "لەهەمان ئەو یارییەدا چەندین جار بەتوندی لێیدراوەو شوێنەواری ئەو لێدانانەش بەسەر جەستەیەوە ماوە".

















زۆرترین بینراوەکان