دوایین زانیاری لەبارەی موچەی مانگی 8 دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   15:17:03 2017-10-26  |   (24,170) جار خوێندراوەتەوە

لە كۆتایی مانگی 10 نزیك دەبینەوە و تەنها وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی 8ی وەرگرتوە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچەی شوێنەكانی دیكە ڕانەگەیەندراوە و لە وەزارەتی داراییەوە لەوبارەیەوە دوایین زانیار دەخرێتەڕوو.
A+    A-

 

ماڵپەڕی خەڵك لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم لەم كاتەدا پارەی پێویستی لەبەردەستدا نیە و ئەو بڕە پارەیەشی ئێستا هەیەتی تەنها بەشی هێزە ئەمنییەكان دەكات.


وتیشی، "پارەی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردویش نادیارە، چونكە مانگی پێشوو نەوت فرۆشراوە، بڕێك پارە گەیەندراوە، بەڵام باقیەكەی دیارنیە".


ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕیارە پارەی دیكە بگات و وەك نیومووچە دابەشبكرێت، بەڵام لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت و پێدەچێت زۆربەی وەزارەتەكان بكەوێتە مانگی داهاتووەوە.


لە مانگی شوباتی 2016 دا، حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك مووچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە.
 

















زۆرترین بینراوەکان