هەفتەی‌ داهاتوو دەست بەدابەشكردنی ئەم پارەیە دەكرێت


نەتەوە  |   13:35:48 2017-10-26  |   (18,602) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم زانیاری‌ نوێ‌ سەبارەت بەخەرجكردنی پارەی كارمەندانی‌ كۆمسیۆن ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاندبوو، بەهۆی زۆری ژمارەی كارمەندانی گرێبەست بۆ بەڕێوەچونی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بەشداریكردنی دانیشتوانی ناوچە دابڕێنراوەكانیش لەپرۆسەكەدا، خەرجكردنی پارەكە بۆیان دواكەوت، بەڵام ئێستا سەرقاڵی دانانی میكانزمێكن بۆ دابەشكردنی.


لەوبارەیەوە شیروان زرار وتەبێژی‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پارەی‌ بنكە لاوەكیەكان و هەفتەی‌ داهاتوش پارەی‌ سەرجەم كارمەندانی‌ سەر سندوقەكانی‌ دەنگدان دابەشدەكرێت".


جێی باسە، بڕی ئەو پارەیەی بۆ كارمەندان لەپارێزگاكانی هەرێم خەرجدەكرێت 120 هەزار دینارەو لەناوچە دابڕێنراوەكانیش 180 هەزار دینارە.

















زۆرترین بینراوەکان