میسی لەم کاتەدا بەرشە جێدەهێلێت


نەتەوە  |   16:51:48 2017-10-21  |   (214) جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەى بەرشەلۆنە دەیەوێت وەک ئینێستا بۆندی میسی نوێ بکاتەوەو تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لە یانەکە بیهێڵێتەوە.
A+    A-

 

بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، میسی رازی بوە گرێبەستەکەى ئیدارەى یانەکە قبوڵ بکات و تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لە کەتەلۆنیا دەمێنێتەوە.

 

ئۆسکار جراو ئاماژەى بەوەشداوە کە میسی گرێبەستەکەى بۆ چوار ساڵ درێژ دەکاتەوە بەڵام تا ئەوکاتەى یاریی تۆپی پێ دەکات لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دەبێت.

 

میسی 522 گۆڵی فەرمی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمارکردوەو گۆڵکاری مێژویی خولی ئیسپانیاشە و 13 وەرزە بۆ بەرشەلۆنە یاریی دەکات و تا ئێستاش 31 نازناوی لەگەڵ بەدەستهێناوە.

 

هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەى میسی کۆتایی دێت و ئیدارەى یانەکەش رازی کردوە هەر لەوێ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت.

















زۆرترین بینراوەکان